1029 عیراق

سێ برا و ئامۆزایەکیان کەوتنە چاڵە نەوتێکەوە و خنکان

11:17 - 03/07/2024

زەمەن - عێراقى

 

لە قەزای زوبێر-ی پارێزگای بەسرە، سێ برا و ئامۆزایەکیان کەوتوونەتە ناو چاڵە نەوتێکەوە و خنکاون.

عەباس ماهیر، قایمقامی قەزای زوبێر رایگەیاند، لە ناوچەی بەرجسییە، کێڵگەی نەوت هەیە، گۆماوی تێدایە بۆ نەوتی کێڵگەکە بەکاردێت و بەجێهێڵدراون، دوێنێ سەرلە ئێوارە، چوار منداڵ و مێرمنداڵ چوون مەلەوانیی تێدا بکەن و دواتر خنکاون، کە سێ برا و ئامۆزایەکیانن.

ناوچەی بەرجسییە، دەکەوێتە سنووری قەزای زوبێر لە رۆژئاوای پارێزگای بەسرە-ی باشووری عێراق.

بە گوتەی عەباس ماهیر، ئەو کەسانە پەرژینی دەوروبەری چاڵە نەوتەکەیان بڕیوە، لە گۆماوێکی قەراخی چاڵە نەوتەکە مەلەوانییان کردووە، دواتر رۆیشتوون و کەوتوونەتە نێو چاڵە نەوتەکە، نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بکەن و بەهۆیەوە هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە، کە تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 18 ساڵانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن