1240 کوردستان

پۆلیسێک ژن و منداڵەکەی و دواتر خۆیشی کوشت

07:54 - 17/06/2024

زەمەن - کوردستانى

 

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان پۆلیسێک هاوسەرەکەى و منداڵەکەی خۆی کوشت، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ئارتۆکڵوی مێردین روویداوە.

پۆلیسێکی تەمەن 31 ساڵ کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانبەر بوو، هاوسەرەکەى و کوڕە سێ ساڵانەکەی خۆی بە دەمانچەکەی دەکوژێت، دواتر بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆیان دەرکەوتووە هەر سێ کەسەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، تەرمی هەر سێ کەسەکە گواستراوەتەوە دادپزیشکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی مێردین.

تائێستا لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی پۆلیسەکەوە هیچ وردەکارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن