143 کوردستان

بەپەلە.. یەکشەممە مووچە دابەشدەکرێت

11:45 - 04/07/2024

زەمەن- هەولێر

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

بەپێی راگەیەنراوەکە «کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٢٣١،٦٠٥،٥٣١،٠٠٠ ) دوو سەد و سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەد و سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لە سەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە و تەمویلەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن