سبەینێ بۆ یەکهەڵوێستبوونی یەکێتی و پارتی گردبونەوەیەکی جەماوەری لە کەرکوک دەکرێت
07:12 - 31/07/2024
زەمەن - کەرکوک
دەقی بانگەوازەکەی سێ رێکخراو:
بانگەوازی هاواری یەکبوون و پێکەوەیی
جەماوەری کوردانی کەرکوک
دەزگاکانی راگەیاندن
لە ٢٠٠٣ ەوە تاوەکو ئێستا ،، ئێمەی هاوڵاتیانی
کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان باجی هەڵەی سیاسی و نەگونجان و پێکەوە کارنەکردنی
حیزبە کوردستانیەکان دەدەین، بە تایبەتی نا تەبایی و ململانێ ی پدک و ینک.
دواتریش له ساڵی ( ٢٠١٧) باجە گەورەکەمان دا و
تا ئەمرۆش تاڵاوەکەی بە بەردەوامی دەچێژین. ئێستاش ئەم دوو لایەنەی براوەی هەڵبژاردن
پێکەوە ناگونجێن، چاوەڕوان دەکرێت کورد لە کەرکوک باجێکی گەورەتر بدەین، بە داخەوە
پێدەچێ دەسەڵات لە هەولێر و سولەیمانی هەست بە ئازارەکانی ئیمەی کەرکوکی نەکەن.
بۆ فشارخستنە سەر بڕیاربەدەستانی ئەم دو حیزبە ،،،، ئێمە چەند ڕێکخراوێک
بڕیارماندا گردبونەوەیەکی جەماوەری ریکبخەین. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوا
بکەین " بۆ دروستکردنی یەک فراکسیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنەکانی
پارتی، یەکێتی و کریستیان کە دەکاتە ٨ کورسی". تا بەیەک گوتار و یەک بەرنامە
لەگەڵ پێکهاتەکانی تر قسە بکەن بۆ دامەزراندنی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.
ئامادەبونتان خزمەتە بە کەرکوک
شوێن: سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک/ گەڕەکی ئیسکان/
کەرکوک
بەروار ١/٨/٢٠٢٤
کات: ٥ پێنجی ئێوارە
١- گروپی
خاک
٢- کەرکوک
بۆ هەموان
٣- ئەنجومەنی کوردی کەرکوک