نوێترین زانیاری لەسەر شەپۆلی باران و تەرزەکە
12:26 - 30/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، لەمشەو و ڕۆژانی
داهاتووی کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلی باران داخڵی بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەبێت بەتایبەت
باشورو باشوری خۆرهەڵاتی هەرێم وەک گەرمیان و شارەزور لەهەمبەر گونجانی بارودۆخ دەگاته
هەندێ ناوچەی تریش.
باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژانی 2 و 3 و 4 ی سەرەتای مانگی
یانزەی داهاتوو بەهۆی گەیشتنی تەواوی حاڵەتی دەریای سورو ناوەڕاست و هاتنی شێیەکی
زۆری مەداری ناوچەی کەمەرەیی.
دەشڵێت: بەو هۆیەوە شەپۆلەکە دەبێتە سەرتاسەری و بارانی
بەخوڕی ناو بەناو و هەورە بروسکەی نزم بەتایبەت و بەهێز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە
لەگەڵ تەرزە لەناوچەی جیاجیاو وە دروست بوونی کەڵەکە هەور بەگشتی و وە هەوری سۆپەر
سێڵ لەبەشێک ناوچەکان.
ڕاشیگەیاند، ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە لەنزمایی و چەم
و ڕوبارەکان بۆیە پێویسته لایەنی پەیوەندیدارو هاوڵاتیان ئاماده کاری بکەن.
هەروەها دەڵێت: لەو مەودایه ش ان شاءاللە ئەگەری بارانی
پەڵە هەیە لەهەمبەر گۆڕانکاریش لایەنی کەم لە زۆربەی ناوچە پەڵەدەدات.