کەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت؟
01:42 - 30/10/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: دوای
پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ماوەی ١٠ رۆژدا یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی یاسای ژمارە ١ی ساڵی
١٩٩٢، لەدوای کۆتاییهاتنی قۆناغی تانەکان و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات و لێرەوە کاری پەرلەمان دەستپێدەکات.
جومانە غەلای باسی لەوەش کردووە، پەرلەمان یەکەم
دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدەدات لە ماوەی ١٠ رۆژدا لە رێکەوتی
پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن.
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر بانگهێشتنامەی ئاڕاستەنەکرا، پەرلەمان
بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو کۆدەبێتەوە.