راگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستانەوە
06:25 - 01/08/2024
زەمەن - کوردستانى
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕى 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.