لە رێگەى پێنجوێن ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ژنێک گیانیلەدەستدا هاوسەرەکەشى بریندارە
07:51 - 01/08/2024
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە، ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندارە.
رووداوەکە بەهۆی كەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێك لە ملەی نەڵمە لە رێگەى پێنجوێن روویداوە، ئۆتۆمبێلەکە ژن و پیاوێكی تێدابووە، ژنەكە گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەكەشی بریندارە.