نرخى دۆلار دابەزى
07:05 - 16/01/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,600 دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانیى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 151,000 دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 294 ملیۆن و 231 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە لە رێگەى شەش بانکەوە 272 ملیۆن و 431 هەزار دۆلارى حەواڵە کردووە 21 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریشى لە رێگەى بانکێکەوە بە کاش خستووەتەڕوو.