917 ئابوری

نرخى دۆلار دابەزى

07:19 - 14/01/2025

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.

 

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,850 دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانیى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 151,250 دینار بوو.

 

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 286 ملیۆن و 331 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە لە رێگەى شەش بانکەوە 273 ملیۆن و 881 هەزار دۆلارى حەواڵە کردووە 12 ملیۆن و 450 هەزار دۆلاریشى لە رێگەى بانکێکەوە بە کاش خستووەتەڕوو.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن