نرخى دۆلار بەرزبووەوە
06:50 - 21/01/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەرزبووەوە.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 151,050 رل دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانیى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 150,900 دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 287 ملیۆن و 882 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە لە رێگەى شەش بانکەوە 273 ملیۆن و 332 هەزار دۆلارى حەواڵە کردووە 14 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاریشى لە رێگەى بانکێکەوە بە کاش خستووەتەڕوو.