513وتار

گـــــــــۆڕان و ئـــــێستــــــــــا

3/27/2022 10:18:00 AM
پیشرەو رەئوف



ئاشکرایە گۆران لە دوای  ١٠ /١٠  وە دوای مایە پوچ  بوونی  لە بەدەستهێنانی هیچ کورسیەک  بۆ ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراق دوچاری  شۆکێکی  گەورە بۆتەوە بەجۆرێک  کە کەوتۆتە ناو دۆخێکی سەختی قەیرانی( جەماوەری _  سیاسی_  ڕێکخراوەی ).
* ئێستا  گۆران  دووچاری ترازان وپچرانی پەیوەندیەکانی بۆ تەوە چ لەگەڵ ناوخۆی وچ لەگەڵ دەرەوەی خۆی دا.
* ئێستا گۆران مەحکومە بەوەی  کە دەبێ  هەرچی زووە  پەلەکات لە موراجەعە کردنەوەو بە خۆدا چونەوە  بە پەیکەری رێکخراوەی  خۆی دا،بە پەیوەندیە سیاسیەکانی  پێشووی دا،بەگوتاری  سیاسی و میدیای دا، بە میکانیزمی بەڕێوە بردن  و سەرکردایەتی کردنی دا،
*ئێستا گۆران  بۆ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ ناو چین و توێژە هەژارو نەدارەکەی ئەم  هەرێمە ، پێویستە  بەپەلە بگەرێتەوە  بۆ ناو بەرەی خەڵک و سەر شەقام.0
*ئێستا گۆران ڕۆژێ  زیاتر  بەم حاڵەوە بەرێ بکات و درەنگ تر  بریار بدات،زوتر لە مەرگی حەتمی خۆی  نزیکتر دەبێتەوە .
*ئێستا گۆران بەبێ خەڵک و بە بێ کورسی و بەبێ  پێگەو کاریگەری  لەناو دەسەڵات ، هەبێت ونەبێت وەک یەک وایە و ڕۆڵی نیە  .
*ئێستا گۆران بە خۆی بزانێ وبەخۆی نەزانێ ،قەیرانی  بڕیارو دۆزینەوەی ( ڕا ) و نەخشە ڕێگاکانی هەیە.
*ئێستا گۆران لە خراپ ترین دۆخدایە  کەس نازانێ  هانا  بۆ کێ  بەرێ و کەس نازانێ بریار لای کێیە.
*ئیستا بریار لەناو گۆران نەلای دەستەو نەلای  جڤات ونەلای  سەرێکی دیاری کراوە.بۆیە سەر ئەنجام  بزوتنەوەی گۆران  بیەوێ و نەیەوێ  دەبێ  دوو بریار بدات لەسەر چارە نوسی  خۆی هەم بۆ ناوخۆ  هەم بۆ دەرەوە وەک :
یەکەم: لەناوخۆدا مەحکومە  بە مڕاجەعەیەکی  سەرتاسەری  و ڕیشەی ، جا بە کۆنفراس و هەڵبژاردن  یان بەگۆرانکاری و بریاری  جەریئانە، یان بە دروستکردنی  سەرێک بۆخۆی.
دووەم:  سەبارەت  بەدەرەوەی  بزوتنەوەکە و خەڵک ،یان دەبێ لە حکومەت بکشێتەوە یان دەبێ  لەناو هەردوو حکومەتی  هەرێم و خۆجێی و لەناو پەرلەمان  بیتەقێننەوە و دەنگی هەڵبڕێ، فشاری  جدی بکات ولەگەڵ داواکاری  و مافەکانی  خەڵکدا بێ، بەکردەوە بەشداری خەباتی مەدەنیی و ناڕازیەکانی خەڵک  بکات.
داواجار هیچ  بیانویەک و هیچ خاوە خاوێک  دادی گۆران نادات، چونکە بزوتنەوەی گۆران بۆ چاکسازی  لەناو حکومەتە ،یەک کورسی هەبێت و هیچی نەبێت  گۆران بۆ  گۆران کاری لەناو سیستەمی  سیاسی و حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان  دامەزراوە جا لەم پەیامە دوور  دەکەوێتەوە یان جارێکی تر  دەستی پێوە دەگرێتەوە  بۆیە هێشتا درەنگ نی یە بۆگێرانەوەی متمانەی خەڵک  بە بزوتنەوەکە ، چونکە  هیچ کاتێ بەقەد ئێستا خەڵک موحتاجی  پشتیوانی نیە.. خەڵک توڕەیە بێ کارە بێ بازاڕە نیو موچەیە بێ  خزمەت و خزمەت گوزاری  نییە لە هەمان کاتدا  گەندەڵی زۆرە نا عەدالەتی  زۆرە تاڵانی و فەرهودی سەروەت وسامانی  سەر زەوی و ژێر زەوی  زۆرە، بۆیە جامی توڕەیی  خەڵک لە ترۆپێکدایە ، بزوتنەوەی گۆران  دەست و برد نەکات  دوا ئەکەوێ ،کە دواش کەوت بۆ ئەبەد بە ناشرینی دەچێتە پەڕاوی مێژوەوە.



                            

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن