ئۆکرانیا خۆڕاگری یان نەزانی . . دەرسێک بۆ کورد !
5/17/2022 11:32:00 AM
پیشرەو رەئوف
ئەوەی ئێستا لە ئۆکرانیا
ڕوودەدات لە کاولکاری و لە سوتان لە ناو جەنگێکی مەترسیداردا ئەوە نەتیجەی نەزانی میللەتێکە
کە هەرزە و کەم ئەزمونێکی وە ک زیلینسکی بکاتە سەرۆکی ووڵاتەکەی و ئەویش بە مەبەست
یان بێمەبەست ئاوا ووڵاتێک بە گورگان خواردوو بدات کە سەرەنجام ئەمڕۆ یاسبەی هەردەبێ بەسەری شکاو و
تێکشکاوەوە تەسلیم ببێت.
زیلینسکی ئەگەر سەرۆکێکی ژیر و دڵسۆز و نیشتیانپەروەر
بوایە ئۆکرانیای نەدەخستە ناو شەڕێکی ناهاوسەنگ و نابەرامبەرەوە ، دەبوایە حسابی بۆ
پێگەو جیۆپۆلەتیکی ئۆکرانیا بکردایە دەبوایە حسابی بۆ ئەوە بکردایە کە ووڵاتەکەی لەکوێی هاوکێشەی ئابوری و سیاسی و
سەربازی و لۆجستی دەوڵەتێکی گەورەی وەک ڕوسیادایە ، دەبوایە گەلی ئۆکرانیا بیانزانیایەئەوەی
زلینسکی دەیکات سەرکێشیە و دروستکردنی مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ڕووسیا و مەحکومکردنی
ڕوسیایە بەبەرپاکردنی شەڕ ، بۆیە ڕوسیا ناچار کرا یان دەبوایە ئامادە بێ بۆ لێکهەڵوەشانەوە یان دەبوایە شەڕ بکات ، وەک خۆیان
ڕایانگەیاند کە یان دەبێ جیهان نەمێنێ یان دەبێ ڕووسیا بمێنێتەوە ، زیلینسکی چیدابوو لە ناتۆ و ئەمریکا .
ئەمریکا خێری بۆ کێ داوەتەوە تاکو بۆ ئۆکرانیای
بداتەوە . . ئەمریکا کوێ هەیە پێی تێنابێ و کاول و ڕسواو و ڕەزیلی نەکردبێ . . ئەمریکا
لە سەد ساڵی ڕابردوودا و لە سەردەمی سەرۆک ماکینلییەوە لە ١٨٩٣ وە تاکو سەرۆک تیۆدۆر
و ڕۆزفێڵت و تافت و سەرۆک بوشی باوک و کوڕ بۆ شەڕی کەنداو و داگیرکردنی ئەفغانستان
و عێراق پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە خوازیاری سەقامگیری و ئاشتی و دیۆکراسین ، بەڵام
سەد دەرسەد بە پێچەوانەوە ئەمریکا لە هەر ووڵاتێک بونی هەبوبێ نە ئاشتی و نە ئارامی
و نە دیمۆکراسی بوونی نەبووە ئەمەش بەدەلیلی ئەوەی کە ئەمریکا تەنیاو تەنیا پشتیوانیان
لەو حیزب و دەسەڵات و حکومەتانە کردووە کە
دانیشتوانەکانیان ڕقیان لێیا دەبوەوە .
بۆیە بە
پێچەوانەوەی پڕوپاگەندەکانەوە ئەمریکا کۆمەڵێک
ڕژێمی ڕوخاند وەک ئێران و گواتیمالا وچیلی
لە پەنجاکانی نیوەی سەدەی بیست کە لەڕێگەی
هەڵبژاردنی ئازادەوە گەیشتبونە دەسەڵات و چەند ڕژێمێکی دیکتاتۆری خستە شوێنیان .
بە گشتی ئەمریکا چی بەسەر گەلان و ووڵاتانی ئەفریقای باشور و ئەمریکای
لاتین و بەشێک لە ووڵاتانی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نە هێناوە کە دەبوو گەلی ئۆکرانیا
سودیان لەم مێژووە ڕەشە ببینیایە ، زیلینسکی لەبری زەمینەسازی بۆ شەڕ و بۆ جێبەجێکردنی ئەم پیلانەی کە ئەمریکا نەخشەی بۆ کێشابوو هەوڵیان
بدایە سودیان لە سەربەخۆیی خۆیان وەرگرتایە
، ووڵاتیان پێشبخستایە و پێشبڕکێی زانستی و پیشەسازی و تەکنۆلۆژیان بکردایە، نەک ئامادەکاری بۆ شەڕێکی
دۆڕاو ، بۆیە ئەو گەل و نەتەوانەی وەک ئۆکرانیا لە خشتە براون هەق وایە بڕۆن جارێکی تر مێژووی ڕەشی ئەمریکا بخوێننەوە
و ئەم جۆرە پاڵەوانە درۆزنانەی وەک زیلینسکی بناسن کە لە هیچەوە و لە تاریکیدا هەڵیان
دەتۆقێنن و گەلێکی پێ لە خشتە دەبەن.
ئەوجا تێدەگەن کە تاکو
ئەمریکا بەشوێن ئەوەوە بێت کە خۆی وەک تاکە هێزێکی پاوانخواز و بێڕکابەر ببینێتەوە مەحاڵە گەلان و مرۆڤایەتی ئارام و ئاسودە
بژین.
ئەمەش دەبێت وانەیەک بێت
بۆ کورد و حوکڕانانی هەرێمی کوردستانیش کە خۆیان نەخەنە ناو گێژاوی نەخشەو پیلانەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە ، بەتایبەتی پرسی جەنگی ڕووسیا - ئۆکرانیا و ململانێی ئەمریکاو ڕوسیا و تورکیا - ئێران لە ناوچەکە و پرسی نەوت
و غاز کە یەکێکە لە کارتە هەرە هەستیارەکان بەدەست ڕوسیاوە بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا
، بۆیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان خۆی لە فشارە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان
بپارێزێ ، باشترین ڕێگا چارەی تەندروست مامەڵە کردن و هەماهەنگیە لەگەڵ وەزارەتی نەوت
و سەمانە سروشتیەکانی عێراق بۆ ئەوەی بەدەردی ئۆکرانیا نەچێت و لە ئاگری جەنگێکی ناەرامبەردا
نەسوتێ و بەدەردی ڕیفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر نەچێت کە نیوەی خاکی کوردستانیان لە
شەو وڕۆژێکدا لە دەست دا ، ئەم جارەش ئەو نیوەیەی کوردستان کەماوە ئەوەش لە دەست بدەن !