سەرۆک دەکەویتە ژێر چاودێری پەرلەمان
3/29/2019 8:35:00 AM
مەریوان مەلاحەسەن
دوای رووداوەکانی سالی ٢٠١٥ لەهەرێمی
کوردستان بەتایبەت کێشەی هەموارکردنەوەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کەخەریک
بوو ڕووداوەکان بەرەو شەڕی ناوەخۆ هەنگاو بهاوێ بەتایبەت لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان
وپارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین گفتوگۆ
لەسەر هەمواری ئەویاسایەدا كرا کەبەسەر دووبەرەدا دابەش ببوون ئەویش ئەوبەرەی کە سەرۆک
شەرعیەت راستەوخۆ لەگەلەوە وەربگرێ لەگەل پێچەوانەکەی کەسەرۆک لەڕێگای نوێنەرانی گەلەوە
هەڵبژیردرێ کەپەرلەمانە بۆیە بەبڕوای زۆرێک
لەوانەی کە پیداگیریان لەسەر ئەوە دەكرد کەپێویستە سەرۆکی هەرێمی کودستان لەرێگای
دەنگی راستەوخۆی خەڵکی هەرێمی کوردستان ببێت بەسەرۆک بەبردنەوە پەنجا زائید یەک ئەوە
سەرۆک پێگەی بەھێزتر و لەهەمانکاتیش دەسەڵاتێكی
زۆرتری دەبێت بۆیە سوربوونی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوێ ڕۆژێ لەسەر مانەوەی مەسعودبارزانی
وەک سەرۆکی هەرێم بەهەموو دەسەڵاتەكانی وایکرد کە بۆماوەی زیاتر لەدوو ساڵ بەهۆی پیداگیری بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەمواری یاساکەو تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتی
دەرگای پەرلەمان داخات و ریگا نەدرێت سەرۆکی پەرلەمان بگەرێتەوە پایتەختی هەرێمی
کوردستان
لەئێستادا وجارێکی تر بەڵام ئەمجارەیان
جیاواز لە ساڵی ٢٠١٥ یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی
کوردستان وابڕیارە ھەموار بکرێتەوە
ئەوەی ئەمجارە بزوتنەوەی گۆران وپارتی
دیموکراتی کوردستان لەسەری کۆکن هەلبژاردنی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لەناو پەرلەمانی کوردستان کە داوای ڕوون ئاشکرای بزوتنەوەی
گۆران بوو بەرلە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٥ لەئیستادا هەمان داواکاری و هەمان یاسا بۆچی
ئەوەی من دەمەوەێ بیڵیم سەرنجتانی بۆرابکێشم
دیارە هەریاسایەک لەپەرلەمان دەردەچێت لە وقائیعی کوردستان بڵاودەکریتەوە بۆساڵێک
و دووان نیە بێگومان یان هەموو یاسایەک گەر وەکوخۆی جیبەجێ کرا ئەوە دەمێنیتەوە
و ودەکەویتە بواری جێبەجێ کردن بۆماوەیەکی میژویی درێژ
لێرەدا گۆران ویستی ئەوەی هەبوو سەرۆک
لەلایەن نوینەرانی خەڵک هەڵبژێردرێت چونکە سەرۆک بەدەنگی پەرلەمان کورسی سەرۆکایەتی
وەرگرێت وهەر بەدەنگی پەرلەمانیش دەتوانرێت متمانەی لێوەربگیرێتەوە بەپیچەوانەی ئەوەی هەڵبژیردراوی راستەوخۆی
هاولاتیانی هەرێم بێت ئەوەش وادەکات سەرۆک لەسەرکورسی سەرۆکایەتی بمێنیتەوە لەئەگەری
ئەنجام نەدانی هەلبژاردن بۆسەرۆکایەتی هەریم وەک ئەوەی روویدا لەماوەی رابردوو لەهەریمی
کوردستان لایەنێکی تری دەنگدان بەسەرۆکی هەریم لەپەرلەمان ئەوە رووندەکاتەوە هەرچوار
ساڵ جارێك لەگەل خولی پەرلەمان سەرۆکی نوێ بۆهەریمی کودستان دەنگی بۆدەدرێ بەوەش دەگوتری
دەستاودەستی دەسەڵات
کەواتە سەرۆک لەژیر رەقابەی پەرلەمانی
دەبێت هەم بەگۆڕانی بەرزی ونزمی ریژەی کورسی لایەنەسیاسیەکان سەرۆک گۆرانی بەسەردادیت.