53وتار

کەرکوکیەکان راپەرین دەکەن

11/20/2024 10:28:00 AM
مەریوان مەلاحەسەن

دیمەنی گەڕانەوەی کەرکوکیەکان بۆ زێدی بابو باپیرانیان سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە کەکەرکوکیەکان بۆ مانەوەی  کوردستانی بوونی کەرکوک  هەموو رێگاکانیان گرتۆتە بەر.

گەر  بەگڕێینەوە بۆ مێژووی شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانی گەلی کورد ئەوا کەرکوکیەکان  پشکی شێریان بەردەکەوێت  لەئازایەتی وبەرخودان و گیان بازی لەپێناو نیشتیمان.

ئەمڕۆ جارێکی تر بە شێوازێکی تر کەرکوکیەکان شەڕی مانەوەی کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەن ئەوەتا سەیری هەربازگەیەک لەبازگەکانی  کەرکوک دەکەی بەسەدان ئۆتۆمبێل بێ گوێدانە ماندوبون ڕو لە کەرکوک  لە ڕیز وەستاون  ئەمە بۆ چی و بۆ کێ و  لەپناو چی..!

لەپای ئەو هەموو قوربانییە دەسەڵاتی کوردی چی بۆ دۆزی کورد کردوە لەکەرکوک    بێگومان ھیچ .

ئەگەر گوزەرێک بەشاری کەرکوک بکەی تێدەگەی کەرکوک پێش ١٦/ئۆکتۆبەر و دوای ئەو ڕۆژەو ئیستاش کە پارێزگارەکەی کوردە کەرکوک  لەهەمان دۆخی پشتگوێ خستن و ئیهمال کردن دایە  وەرن بابەیەکەوە  سەرێک لە رەحیماوە وشۆراو  سۆنەگۆلی  وباروتخانە بدەین لەنزیکەوە گوێ لە گەنج وپیری ئەو گەڕەکانە بگرین ئەوکات زۆر ڕونتر دەردەکەوێت کە کورد لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ دروست کردنی هەلی کار و بۆ گەنجان لەلایەک هیچ سەنتەرێکی ڕۆشنبیری نەکردۆتەوە لەم گەڕەکانە  ئەوە سەرباری نەبوونی خزمەت گوزاری  سەرەتایی لەوگەرەکانە کە ئاو ئاوەرۆیە  شەقامێکی شایستە گۆڕستانی شەهیدان لە ڕەحیماوە  

 لەو لاشەوە  گەڕەکی فەیلەق(کوردستان )و ئیسکان وپەنجاعەلی وشۆریجە ئێش وئازارەکانیان لە گەڕەکە کوردیەکانی تر کەمتر نیە باجی کوردبوونیان دەدەن ئەمرۆ ئەم لێشاوەی گەڕانەوەی کەرکوکیەکان بۆ کەرکوک جارێکی تر ڕویان لە دەسەڵاتی کورد  کرد و پێیان گوتن ئێوە هەر کڕین و فرۆشتنێک بەخاکەکەمان دەکەن ئێمە  مایەپوچتان دەکەین  دەڵێن  کەرکوک کوردیەو کوردستانیە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن