521وتار

‎چاکسازى بۆچى؟

12/12/2019 9:12:00 PM
مەریوان مەلاحەسەن


 لەهەرشوێنێکی دونیا گەندەڵى هەموو سێکتەرەکانى بەرێوەبردنى وڵاتى گرتەوە  و بەردەوامى هەبوو لە رۆژو ساڵ تێپەرى ئەوە بێگەمان هیچ دەرچەیەک  بۆدەسەڵات دارانى وڵات نامێنێتەوە  تەنها رێگرتنەبەرى چاکسازى نەبێت لەوەى کە هەیە وەکوخۆى مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن پەنایەک نەهێلنەوە بۆ داڵدەدانى گەندەڵکاران و داڵدەدارانیان  لێرەوە دەسەڵات دەبێت حوکمى رەشیدبێ و بێ ترس و سڵ کردن لە دەرئەنجامەکانى چاکسازى هەموو رێگاکان بگرێتەبەر تا گەندەڵى بنبڕ بکرێت و گەندەڵکاران سزابدرێن  لە ئێستادا لەهەرێمى کوردستان دەنگوباسى چاکسازى سەداى زۆر بەرزبۆتەوە و بەرە دژیەکەکان خەریکى ململانێن  بۆ دروست کردنى  لۆبی جا چ ئەوانەى چاکسازى لەبەرژەوەندیان دانیە یان ئەوانەى چاکسازى بەفاکتەرى سەرەکى ئاشت بوونەوەى خەڵک دەزانن هاوکات هاوڵاتى سودمەنى یەکەم دەبێت بەگرتنەبەرى رێککارەکانى چاکسازى.

  روونەو زۆریش ئاشکرایە هەموو ئەوانەى بەرەنگارى جێبەجێکردنى چاکسازى دەبنەوە  دەنگیێکى زۆر بەرزە چونکە ئەوانەى لەپرێکەوە بوون بەکورێک بێئەوەى رۆژێک (تەقەى خۆشیانکردبێ یان لەسەر لاپەرەیەک بۆخۆشی ئیمزایانکردبێ ) بەپلەى بەرزى سەربازى و وەزیر و مودیرعام و ....... هتد..،!!  خانشین کراون بێ هیچ گومانێک دژى چاکسازین پێیان باشە چۆن هاتووە وابڕوا
  ئەوکات چاکسازى رۆڵى خۆى دەگێرێت کاتێک پەرلەمان و حکومەت بەیەک هەڵوێست لەسەر هەنگاوەکانى چاکسازى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بوەستنەوە و متمانە دروستبکەنەوە لایی خەڵک و ببن بە پارێزەرى سەروەت و سامانى وڵات  جگە لەوە هاوڵاتى متمانەى نەماوە خەڵک و دەسەڵات لە دووریانی   جیاوازدان  ئەوەش بەدرێژایی رێگا جیاوازەکە لێکەوەتى جیاى لێدەکەوێتەوە .
دۆخى ئێستاى عیراق باشترین نمونەیە
جالێرەدا دەبێێت روونبێت چاکسازى لەچى و بۆچى دەکرێ؟ لەکوێ دەست پێدەکات ؟  ئەوەى زۆر لایی خەلک گرینگە رۆژانە لێى دەپرسێت بەدواى دادەگەرێت داهاتى ناوخۆ و شەفافیەت لە بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنی نەوت و  چاکردنى سیتەمى تەندروستى و پەروەردە
 جگە لەمانە  چاکسازى گرینگى ئەوتۆى لاى هاوڵاتى نیە  نازاندرێت چاکسازى بۆچى دەکرێ لەچی دادەکرێ!؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن