دەمێکە تەنۆلکەکان لەھەولێربەری خۆریان گرتووە
1/8/2025 9:37:00 PM
مەریوان مەلاحەسەن
ئەم ئێوارەیە بە دەم چا خواردنەوە هەواڵێک زۆر سەرنجی ڕاکێشام .
ھەواڵەکە باس لەئاسمانی هەولێر دەکات دەڵێت خۆری هەولێر بەر لەئاوابوون ئاوادەبێت و ئاسمانی هەولێر زووتر تاریک دەبێت ئەو هەواڵە بۆمن زۆر نوێ نەبوو چونکە ئەوەی بەھەر شەقامێکی هەولێردا بڕوار ئەوسەری شەقامەکە بەلێڵی دەبینێت بەلام زۆر بەلامەوە سەیرە ئەو دۆخەی ئیستای هەولێر و پیسی ژینگەکەی بەرپرسانی ئەوشارە نایبینن یان ئەوان لەپشتی ڕەشیی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان هەولێر بەرەشی دەبیین بۆیە ئەوەندە سەرهەڵنابرن تا ئاسمانی هەولێر ببینن مەگەر بۆ باڵەخانە بەرز وبێ پلانەکان نەبێت کەبەشێکی هەولێریان ناشیرن کردوە تایبەت لەوزۆنەی کەناویان ناوە زۆنی زێرین.
لێرەوە باس لەو زۆنە ناکەم کە هەمووی هەراج وبەش بەش کرا وەک برا بەش و دەیان پرۆژەی جۆراوجۆری لەسەر دروست کرا ، بەڵام باس لەمامزاوە وگرد محمد وگردی قەتەوی وسەرکارێز وقۆریتان و بەهاری نوی وکۆن دەکەم کەچۆن ڕۆژانە خەڵکەکەی هاواریان لێ هەڵساوە بەدەست پیسی ژینگەی ئەم گەرەکانە. بامن پێناسەیەکی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەتان بۆ بکەم کە زۆرینەیان خەڵکێکی شۆرش گێرو خاوەن ئیرادەو نیشتیمان پەروەرن بەشی ھەرە زۆری هەژارو کەمدەرامەتن بەشێکیان پێشمەرگەو بەشکیشیان کرێکارو کاسبکاری بازاڕن, ئەم خەڵکە خێر لە خۆ نەدیوەی کە لەسەرەوە باسم کردن رۆژانە بەهۆی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی وتەپ تۆزی کارگە بێفلتەرەکان خۆری هەولێر بەلێڵی دەبینن ئەوە من نیم دەڵێم ژینگەی هەولێر پیس بووە نەک پیس بەڵکو مەترسی داربووە ئەوە ئامارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوانی شێرپەنجەو تەنگەنەفەسی و نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی پێست زۆر بەروونی پێمان دەڵێن ژینگەی هەولێر نەک پیس بوە بەڵکو مەترسی داربووە.
ئەگەر ئەم گەڕەکانەی باسم کرد وەک نموونە وەربگرین دەتوانین گشتاندنی بۆ بکەین بەسەر باکور و باشور و رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شار چونکە بەیانیان لەگەل خۆر هەڵاتن تاخۆر ئاوابوون تەنۆلکەکان بەری خۆریان لەهەولێر گرتووە.