156وتار

١٠ ساڵی بێ قەیران

9/20/2023 12:29:00 PM
فەرەیدون بێوار

لەوەتەی دەڵێن قەیرانی داراییە:
1: یەك بارەگای یەكێتی و پارتی دانەخراون، بەڵكو زیادیان كردوە.
2: یەك كەناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی ئەو دو حزبە دانەخراون، بەڵكو زیادیان كردوە.
3: یەك موچەخۆری ئەو دو حزبە، موچەبڕ نەكراون و دەرنەكراون، بەڵكو زیادیان كردوە.
4: هیچ ئاهەنگ و مەراسیم و یاد و سەفەر و گەشت و بۆنەی ئەو دو حزبە، رانەگیراون، بەڵكو بەردەوامن و زیادیان كردوە.
5: هیچ بازرگان و سەرمادیەدار و بەرسێكی ئەو دو حزبە ئیفلاس نەبون، بەڵكو زیاتر دەوڵەمەند بون و زیادیان كردوە.
6: ئاودیوكردنی نەوت بە تانكەر بەردەوامە و زیادیان كردوە، بێ ئەوەی داهاتەكەی بچێتە خەزێنەی گشتییەوە و ئاماژەی پێبكرێ.
7: گومرگ و باج و رسومات، لە هەندێك بواردا لە 1000% زیادی كردوە.
8: وێرای بڕینی موچەی هەزاران موچەخۆری بندیوار و دو موچە و كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵا و تایبەتەكان، كەچی تەمویلی موچە لە 885 ملیار دینارەوە بۆ 910 ملیار دینار زیادی كردوە.
9: ئاخر ماقوڵ نییە، نەوت دەفرۆشرا كەچی 32 ملیار قەرزاربن و كولتوری چارەكە موچە و پاشكەوت داهێنرا.
10: پرسیان: شێتە بۆ شێتی؟ وتی: بۆم دەلوێ.
كەواتە درۆیە شتێكی نییە بەناوی قەیرانی حەقیقی دارایی، ئەوەی هەیە سزادانی موچەخۆرانی حكومی و میلەتە.
هەرێم كێشەی بڕی داهاتی نییە، بەڵكو كێشەی دابەشكردنی داهاتی هەیە بەشێوەی دادپەروەرانە.
.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن