1219 کوردستان

نرخی کارەبای موەلیدە لە هەولێر دیاریكرا

11:44 - 01/02/2025

زەمەن - هەولێر

لە هەولێر و دەوروبەری نرخی موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا کە تێکرا کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یەک ١٤ کاتژمێر بووە.

 

 ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەرۆکی ئەنجومەنی موەلیدەکان ئەهلییەکان رایگەیاند، ماوەی کارکردنی موەلیدەکان ٣١ رۆژە و بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە ٤٥،٥٠٠ دینار دەرچووە لە داتایی لێژنەی موەلیدەکان تایبەت بە دیاری کردنی نرخی موەلیدە ئەهلیەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیان بۆ یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە  ٤٤  دیناریان هەژمار کرد واتە بەم شێوەیە:

لە ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٦،٥٠٠ دینار تاکو ٢٠،٠٠٠ هەزار دینارە  نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە ٤٤ دینارە .

لە ناوبازاری شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٠،٠٠٠ هەزار دینار تاکو ١٢٠،٠٠ دینارە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە ٤٨ دینارە .

لە دەوروبەری هەولێر و قەزاو ناحیەکان و گوندەکان نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٤،٥٠٠ دینار تاکو ٢٠،٠٠٠ هەزار دینارە بۆ یەک کاتژمێر کارکاکردنی موەلیدەکان ٥٠ + ٤٤  دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن