بکوژی ژنەکەی پێنجوێن کە پارچە پارچەی کردبوو دەستگیرکرا
03:21 - 01/02/2025
زەمەن:-
ئەو پیاوەی لە پێنجوێن هاوسەرەکەی خۆی کوشت و دواتر تەرمەکەی پارچە پارچە کرد لە پێنجوێن دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە، ١ی شوباتی ٢٠٢٥، قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئاشکرایکرد، ئەو پیاوەی سەرەتای ئەمساڵ، هاوسەرەکەی خۆی لە نێو ماڵەکەیدا کوشت و هەر لەوێشدا تەرمەکەی پارچە پارچە کردبوو، پاشان بۆ ماوەیەک شاردیەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا.
ئەو ژنە و هاوسەرەکەی، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، بەڵام چەند ساڵێک بوو لە هەرێمی کوردستان دەژیان. دوای رووداوەکە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە بۆ ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٥ی ١ی ٢٠٢٥، تەرمی ژنێک لە ماڵێکدا لە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە کە جەستەکەی پارچە پارچە کرابوو. رووداوەکە سەرەتای ساڵ روویدابوو و تاوەکو دۆزینەوەی تەرمەکە بە شاراوەیی مابووەوە.