ئەسانسۆرێک لە پرۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و نۆ کەس بریندارن
07:03 - 01/02/2025
زەمەن - کوردستانى
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، ئەسانسۆرێک لە نهۆمى هەشتى پرۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
بەگوێرەى زانیارییەکان، هەر نۆ کەسەکە لە یەک ئەسانسۆردابوون و سەرجەمیان عەرەب بوون، لەنهۆمى هەشتى باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە، لەئەنجامدا سیانیان بەسەختى برینداربوون و شەشى دیکەشیان بریندارن بەڵام برینەکانیان سووکە.