153وتار

خراپ بەکارهێنانی مێژوو

8/12/2024 3:57:00 PM
زاگرۆس محمد

خراپ بەکارهێنانی مێژوو لەسەر بنەمای ڕق بوە بەدیاردە بەتایبەت لەسەر سەرکردە دیارەکان کەوەک سەروەتێکی گەورە بۆ میللەتەکەمان هەژماردەکرێن،بۆییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانی مێژوو" پێویستە دامەزراوەیەکی نیشتیمانی هەبێت کە لە زۆربەی زۆری وڵاتانی دەرەوەداهەیە، کە بە هاوبەشی لەلایەن ئەنجومەنیێکی هاوبەش لە وەزارەتی پەروەردە و توێژینەوە و کاروباری  سەروەری نیشتیمانی  چاودێری بکرێت،

دوای باسکردن لەوەی کە چی وا دەکات مێژوو بە سروشتی خۆی، بەرەوڕووی شێواندن ببێتەوە، دەبێت ئەودەزگایە ڕوونکردنەوەبدەن و هەوڵ بدەن ڕوونی بکەنەوە کە بۆچی و لەلایەن کێوە دەتوانرێت مێژوو خراپ بەکاربهێنرێت، سەیری جۆرەها خراپ بەکارهێنانی مێژوو (خراپ بەکارهێنان بە ئینکاری ڕاستییە مێژووییەکان، بە ساختەکردن، لەلایەن... جێگیربوون لەسەر ڕووداوێکی دیاریکراو، بە جێهێشتن، لە تەمبەڵی یان نەزانی، بە ئیستغلالکردن بۆ مەبەستی دەرەکی، بۆ ناوهێنانی چەند کەسێک).

لە ئێستادا  کە لە کاتێکداین مێژووی هاوچەرخ ئامادەترینە، بەڵام هەموو قۆناغە مێژووییەکان دەتوانن کراوە بن بۆ شێواندن. بەم شێوەیە گرنگی لێکۆڵینەوە لە خراپ بەکارهێنانی مێژوو لە هەردوو ڕابردووی دوور و نزیکدا، و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی. لەبری ئەوەی مێژوو بە هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەکەوە بخەینەڕوو، پرۆسەیەکی بەردەوامە، بەردەوام هەڵەکانی ڕاست دەکاتەوە. بە هەمان شێوە هەموو بوارەکانی مێژوو – نەک تەنها سیاسی بەڵکو مێژووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری – مەترسی خراپ بەکارهێنانیان لەسەرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن