43وتار

خوێندکارانی پارێزگای سلێمانی غەدریان لێدەکرێت

9/14/2024 1:08:00 PM
شیروان برایم خواز

سیستەمی  وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆ وپەیمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی٦ زانکۆ لە خۆدەگرێت کە هەریەکە لە زانکۆکانئ(سلێمانی، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەکنیکیی سلێمانی، چەرمۆ) لەخۆدەگرێت.

سیستمی وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کێشەی زۆرە، بە تایبەت  لە بابەتی (گشتی، پارێزگا)، کە وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکارانی لە  یەک بازنەوە کردۆتە سێ بازنە، لە کاتێکدا ساڵانی رابردو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەک بازنە بوە.

 

بەمجۆرە خوێندکارانی ئامادەییەکانی سنوری هەر پارێزگایەک لە زانکۆکانی سنوری پارێزگاکەی خۆیان لەسەر بنەمای (پارێزگا) و لە زانکۆکانی سنوری پارێزگاکانی تریش لەسەر بنەمای (گشتی) وەردەگیرێن، واتە ٨٠% کورسیی زانکۆکان بۆ خوێندکارانی پارێزگاکەی خۆیان و ٢٠%یش بۆ دەرەوەی پارێزگاکە دەبێت، لەم بارەشدا زیانمەندی یەکەم خوێندکارانی ئامادەییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەبن، چونکە بە هۆی زۆریی ڕیژەی ژمارەی دەرچوان و زۆری ڕیژە بەرزی نمرەی خوێندکاران 

 

لە کاتێکدا ژمارەی بەش و کۆلیجەکانی  زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ژمارەی بەشی زانکۆکانی هەردو پارێزگاکەی هەولێرو دهۆک  کەمترە، بە تایبەت کۆلێژە پزیشکییەکان و کۆلێژە ئەندازیارییەکان وە تەنانەت هەندێک بەش هەر بونی نیە وەک مایکرۆبایەلۆجی و میدیکەڵ مایکرۆ بایەلۆجی کە لە زانکۆی کۆیەو هەولێر بونی هەیە .

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ژمارەی بەشەکان ٥٩٩ بەش بوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣بۆ ٢٠٢٤ کە بەم شیوەیە دابەش بون:-

یەکەم- پارێزگای سلێمانی: ٢٢٧ بەش: (سلێمانی ٧٣، گەرمیان ٢٩، راپەڕین ٢٤، هەڵەبجە ١٨، پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٦٣، پۆلیتەکنیکی گەرمیان ٨،چەرمو ١٢).

دوەم- پارێزگای هەولێر: ٢٢٥ بەش (سەڵاحەددین ٨٧، کۆیە ٢٧، سۆران ٣٠، پۆلیتەکنیکی ھەولێر ٧١، ھەولێری پزیشکی ١٠).

سێ یەم-پارێزگای دهۆک: ١٤٨ بەش (دھۆک ٦١،ئاکرێ، ٢٠ پۆلیەتەکنیکی دھۆک ٤١، زاخۆ ٢٦).

 

ئەگەر ژمارەی بەشەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەراوردبکەین لەگەڵ پارێزگاکانی تر (تەنھا ٢ بەشی زیاترە لە پارێزگای ھەولێر)، لەکاتیکدا ژمارەی خوێنکارانی سنوری سلیمانی زۆر زیاترە.

بەشە پزیشکیەکان وەک نمونە وەربگرین

یەکەم - پارێزگای ھەولێر ١٦ بەشی تەندروستی ھەیە: (زانکۆی ھەولێری پزیشکی ١٠ بەشو سەلاحەدین ١ بەش و پۆلۆ تەکنیکی ٢ بەش ، زانکۆی کۆیە ٣ بەش).

-پارێزگای سلێمانی١١ بەشی تەندروستی ھەیە: 

  لەوانە ٥ بەش لەزانکۆی سلیمانی و١ بەش لە گەرمیان و ١ بەشیش لە زانکۆی راپەرین، زانکۆی پۆلۆتەکنیکی ٣ بەشوە لە پۆلۆتەکنیکی گەرمیان ١

پاریزگای دهۆک١٠ بەشی پزیشکی و تەندروستی.

گۆڕانی سیستمی وەرگرتن لە یەک بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی، ئەم سیستمە ناعەدالەتی تێدایە و ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکاران به‌ کۆنمره‌ی به‌رزیشه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ به‌شی کۆنمره‌ی به‌رز بێبه‌شده‌بن.

بەنمونە وەرگیراوانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣بۆ ٢٠٢٤ بەنمونە وەردەگرین

-لە ساڵی رابردودا، ئەگەر خوێندکارێک لە (پارێزگای سلێمانی)تێکرای نمرەکەی (٩٦) بێت ئەوا  لەبەشی پزیشکی وەرنەگیراوە بەڵام  لە زانکۆی دهۆک و کۆیە بەنمرەی ٩٦ لە  پزیشکی گشتی وەرگیراوەو لەکاتیکدا بەو نمرەیە لەبەشی پزیشکی ددانیش وەرناگیریت لە پاریزگای سلێمانی   ، وەک دەزانن هەرێمی کوردستان سیستەمی تاقیکردنەوە یەک بازنەییە بەڵام وەرگرتن تیایدا یەک بازنەیی نیە بەوەش ناعەدالیەتیەکی گەورە بەدەردەکەوێت،بە ئەگەری کەسوکاری خوێندکاران بیر لە گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبونیان دەکەنەوە،  ئەم نمونەئە بۆ سەرجەم بەشەکانی  تر لە زانکۆ و پەیمانگاکان راستە. 

لە بەشی پەیمانگا ئەگەر خوێدنکاری پارێزگای سلێمانی بیتو بتەوێت لە بەشیکی پزیشکی پەیمانگا بخوێنیت ئەوە بە کۆنمرەی زۆر بەرزتر وەر دەگیریت لەهەمان بەشی پاریزگای هەولیرو دهۆک. بەنمونە ئەگەر لە پاریزگای سلیمانی بتەوێت لە بەشی دەرمانسازی بخوێنیت ئەوە پێوستە کۆنمرەکەت سەروی ٨٩ بێت ، بەڵام لە پاریزگای هەولیر پێوستت بە کۆنمرەی ٨٥  هەیە، لێرەوە دەردەکوێت زیاتر لە ٤ نمرەی تێکرا جیاوازی هەیە لەوەرگرتنی خوێندکاران. لە زانکۆو پەیمانگاکان. 

ئەم نمونانە لە کاتێکدان، کە بە پێی سیستمی وەرگرتنی ناوەندی لە هەرێمی کوردستاندا (کەوا لەسەر بنەمای کێبڕکێی نمرە بونیادنراوە) خوێندکار کێبڕکێی ته‌نها (1) پۆینت‌ ده‌کات بۆ دیاریکردنی چاره‌نوس و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاینده‌ی خۆی، کەچی ئەم سیستمە دەیان نمرەی لێ بەهەدەر دەدات.

سەبارەت بەخوێنکدارانی دەڤەری ڕاپەرین  دەرچوی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنوری قەزای پشدەر و رانیە 

چەند ساڵێکە کێشەیەک کەپێیەوە گیرۆدەن و غەدریان لێدەکرێ نەبونی پەیمانگایەکی تەکنیکیە لەم ناوچەیە دا، وە جگە لەوەی زۆر بەش نیە لە زانکۆی راپەرین و تەنانەت ھەندێک بەش بونیان نی لە تەواوی پارێزگای سلێمانی وەک بەشی میدیکاڵ مایکرۆ بایلۆجی کە لە زانکۆی کۆیە بونی ھەیە.

وەک باسمان کرد سیستمی وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکاران لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کەموکوڕی زۆرە، لە شێوازی مامەڵە کردن لە بابەتی  (گشتی، پارێزگا)، کە وەرگرتنی ناوەندیی خوێندکارانی لە  یەک بازنەوە کردۆتە سێ بازنە، بازنەی  سلێمانی  و بازنەی ھەولێر  و بازنەی دھۆک لە کاتێکدا پێشوتر لە هەرێمی کوردستان هەر یەک بازنە بوە.

شوێنی جوگرافی قەزای رانیەو قەزای پشدەر کە توتە سنوری ئەوپەری باکور ی پارێزگای سلێمانی ، بەمەش پارێزگای سلێمانی ناوچەیەکی پەرشوو بلاوە لەروی شاوروو شارۆچکەکان.

وە مامەڵە کردنی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران  لەگەڵ بازنەی سلێمانی  وای کردوە  خوێندکارانی  رانیەو قەلادزێ  بە دەرجەی بەرزتر وەر بگیرێن لە زانکۆی کۆیە و سۆران و ھەولێر ، لە کاتێکدا نزیکترین ناوچەی جوگرافین لە رانیە.

بەنمونە زانکۆی کۆیە ٣٥ کم  دورە لە رانیەوە بەلام گەرمیان زیاترە لە ٢٠٠ کم  کەچی بەھۆی ئەو دابەشکاریە لە زانکۆی گەرمیان بەنمرەی کەمتر وەر دەگیرین وەک لە زانکۆی کۆیە.

سەبارەت بە پەیمانگا ، لە سنوری قەزای رانیەو پشدەر ھیچ پەیمانگایەکی حکومی لێ نیە . کەچی خوێندکارانی ئەم ناوچەیە ناتوانن ھیچ پەیمانگایەکی نزیک لە خۆی پربکاتەوە 

 

چونکە لە سنوری دەکەونە دەرەوەی پارێزگای سلێمانی ، بەنمونە    خوێندکار دەتوانێ بەشێکی پەیمانگای گەرمیان پربکاتەوە کە وەک پێشوتر وتم  دووری زیاترەلە  ٢٠٠کم  کەچی ناتوانێ پەیمانگاکانی شەقڵاوە و کۆیە پربکاتەوە کە لبن پاڵی خۆیەتی ، ئەوە چ مەعقولیەکە کە خۆتان دەزانن حاڵی دا خیلیەکانمان چۆنە . 

لەسنوری پارێزگای هەولێر لەتەواوی قەزاکانی پەیمانگا بونی هەیە وەک زنجیرە لە چۆمانەوە درێژ بۆتەوە دواتر  ، سۆران ، ئینجا شەقڵاوە، پاشانیش خەبات.

ھیوادارم ناوەندی وەرگرتنی  خوێندکاران،  مامەڵە بکات لە گەڵ نزیکی شوێنی جوگرافی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بە تایبەت  لە  وەرگرتنیان لە پەیمانگاکان .

یان:-

١.وەکو ساڵانی پێشتر و هاوشێوەی عیراق، سیستمی فرەبازنەیی بکرێتەوە بە یەک بازنەیی لە وەرگرتنی ناوەندیدا.

٢.ئەگەر هەر سنوری پارێزگا رەچاوکرا، دەکرێ وەک چارەسەرێکی مامناوەند (رێژەی ٨٠% بۆ پارێزگا – ٢٠% بۆ گشتی) بکرێتە (٦٠% - ٤٠%)، ئەمەش جیاوازییەکە کەمدەکاتەوە.

٣.لابردنی پێوەری (١٠٠%)ی کورسییەکانی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان تەنها بۆ خوێندکارانی پارێزگاکە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن