1149 جیهان

پزیشکی دادی ئیستانبوڵ: نارین گۆران خنکێندراوە

04:50 - 17/09/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ئیستانبوڵ ئاماژەبەوە دەکات، نارین گۆرانی تەمەن هەشت سالان خنکێندراوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان لەسەر دۆسیەی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵان، راپۆرتی پزیشکی دادی ئیستانبوڵ ئاماژەبەوە دەکات، نارین بە خنکاندن گیانیلەدەستداوە.

هەر لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی نارین، دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکە بەردەوامە و لە نێو تۆمەتباران ئامۆژنی نارینیش دادگاییدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە دوای ١٩ ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی نارینی تەمەن هەشت ساڵان، تەرمەکەی لە جۆگەیەکی نزیک ماڵی خۆیان لە دیاربەکر دۆزرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن