2672 کوردستان

هەواڵێکى ناخۆش بۆ خانەنشینانى سەربازى لەبارەى مووچە گەیشت

06:28 - 14/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرێک ئاشکرایدەکات، لە مووچەى مانگى هەشتیش خانەنشینان بە هاوتاکراوى مووچە وەرناگرن.

 

هادی ئەکرەم بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەى سلێمانى رایگەیاند، مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان بە هاوتاکراوی نابێت، ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن بۆ مانگی نۆ بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت.

 

ئەمساڵ بۆ یەکەم جار، خانەنشینانی مەدەنى هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی مووچەى خانەنشینانى عێراق مووچەى مانگى حەوتیان وەرگرت، بەڵام خانەنشینانی سەربازیی وەکو پێشتر مووچەیان وەرگرت و تاوەکو ئەمڕۆ روون نییە کەی مووچەکەیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن