1518 جیهان

بەپەلە.. ژمارەى کوژراو و بریندارانى تەقینەوەکەى لوبنان بەرزبووەوە

07:03 - 17/09/2024

زەمەن - جیهانى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە سەدان ئامێری پەیوەندی ناسراو بە پەیجەر کە لەلایەن ئەندام و چەکدارانی حیزبوڵڵاوە بەکاردەهێندرێن تەقینەوە، لەئەنجامى تەقینەوەکە دوو هەزار و 800 کەس برینداربوون و هەشت کەسیش گیانیانلەدەستداوە. 

وەزارەتى تەندروستى لوبنان رایگەیان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی برینداربوونیانەوە روویان لە نەخۆشخانەکانی لوبنان کردووە. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە برینەکانیان بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێکی وایەرلێسەوە بووە. داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە ئەو ئامێرەیان هەیە، خۆیان لە بەکارهێنانی بەدوور بگرن.

بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى میهرى ئێرانى، یەکێک لە بریندارەکانى تەقینەوەکان، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزى ئێرانە لە لوبنان بەڵام برینەکەى سووکە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن