2280 جیهان

وەزیر لە کاتی قسەکردن لەسەر دزی جانتاکەی لێدزرا

03:57 - 15/09/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 وەزیرێکی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکدا، کە بۆ بنەبڕکردنی دزی و تاوان رێکیخستبوو، جانتاکەی خۆی دزرا.

 

 بی بی سی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەرپرسێکی حکومی لە کابینەی حکومەتەکەی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە دەیم دیانا جۆنسن وەزیری بەرپرس لە کاروباری پۆلیس و بنەبڕکردنی تاوان بەشداریی کۆنگرەیەکی ئەفسەرانی پۆلیسی کردووە، بابەتی سەرەکیی کۆنگرەکە تاوانی دزیکردن و بڕین و تاڵانکردنی ناوەندە بازرگانییەکان بوو

 

لە کۆنگرەکەدا دیانا جۆنسن گوتی، “بەریتانیا تووشی پەتای هەڵسوکەوتی دژەکۆمەڵایەتی، بڕین و دزی بووەتەوە”، بەڵام هەر لە ناو کۆنگرەکەدا جانتاکەی وەزیر دزراوە، بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەک بۆسەر ئارامیی کەشی ناو کۆنگرەکە دروست ببێت.

 

پۆلیسی یۆرکشایەر دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە تەمەنی 56 ساڵە و گومان دەکرێت ئەو جانتاکەی بردبێت.

 

بەگویرەی ئامارێکی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا لەمساڵدا تا مانگی ئازار، دزیی جانتا و مۆبایل 40% زیادیکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن