لەئەنجامى تەقینەوەیەک لە لوبنان زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون
05:49 - 17/09/2024
زەمەن - جیهانى
ئاژانسى هەواڵیى رۆیتەرز رایگەیاند، لە لوبنان سەدان ئامێری بێتەلی "پەیجەرز" تەقینەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی میهرى ئێران لەبارەى رووداوەکەوە رایگەیاند، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە بەیروت لە تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکان بریندار بووە.
رۆیتەرز ئەوەشى راگەیاندووە، سەدان ئەندامی حزبوڵای لوبنان لە تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکاندا بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نەخۆشخانەکانی بەیروتی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و وەزارەتی ناوخۆی لوبنانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات کارئاسانی بکەن بۆ گەیشتنی برینداران بە نەخۆشخانەکان.17:49