ســوێد له ڕێكه‌وتنێكی شهیتانسادا له‌گه‌ڵ توركیا
06:55 - 07/07/2022
نووسینی: پێڕ شۆڕی، وه‌زیری پێشووی كۆمه‌كی سوێد و ئه‌ندامی باڵای پارتی سۆسیال
دیموكرات
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
حوكومه‌ت پینه‌وپه‌ڕۆی كاروباری ئاسایشی ناوزهدكردوه به سیاسه‌تی مێژوویی
خۆی. من و چه‌ندان سۆسیال دیموكراتی تر، تووشی شۆكبووین له هه‌مبه‌ر ئه‌و پڕۆسه
دیموكراتییه‌ی كه بهپهلهپڕۆزێ له سفر زه‌مه‌ندا كرا، به‌شێكی به‌وه‌ی كه چۆن
نامێژوویانه و دیمۆگكارانه گه‌وهه‌ر-تاجێكیان وازلێهێنا كه خۆی به‌رده‌وام له
سیاسه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی گه‌لێ پێشڕهفتانهدا ده‌بینیه‌وه و ده‌كرا به‌رده‌وم په‌یڕه‌و
بكرابا.
له‌م كاته مه‌ترسیداره‌دا، ڕیسكی درێژه پێدانی سیاسهتهكی ئاوها ده‌مانگه‌یه‌نێته
ئاینده‌یه‌كی ئۆڕۆڵسكانه*؛ به‌ره‌و دونیایه‌ك دابه‌شبوو به سه‌ر بلۆكی سه‌ربازی
ناوچه‌كه‌دا، كه زیاتر له گشت كاتێك پێویست به نوێنه‌رانی ئازاد، بێلایه‌ن و
متمانه‌پێكراوی وه‌ك سوێد ده‌كا، كه چۆن چه‌ندان ده‌یه سیاسه‌تێكی له‌وجۆره‌یان
هه‌بوو.
په‌یماننامه‌ی
مۆركراو له‌ته‌ك توركیادا هه‌لومه‌رجێكی دراماتیكی تازه دێنێته گۆڕێ: زاڵبوونێكی
مه‌زن بۆ ئۆردوگان، شه‌رم بۆ سوێد، ئه‌وجا خیانه‌ت له میلله‌تی كورد، نیگه‌رانیه‌كی
شایسته له‌كن هه‌زاران سوێد-كورد و سوێد-تورك كه په‌ناگه‌یه‌كی ئازادیان له وڵاته‌كه‌ماندا
بینیوه‌ته‌وه.
ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌تیش ده‌داته توركیا كه فشاری نوێتر به‌كار بێنێ و
لیستی تێڕۆڕی په‌نهان و نادیاری سه‌یروسه‌مه‌ره بخاته به‌رده‌م؛ هاوشێوه‌ی
ماكارتی، پڕۆسه‌ی شكاری كۆمۆنیستان له ئا‌مریكا*، (ده‌می جه‌نگی دووی گه‌روره-گ.م).
سوێد، به دنه
و هاندانی سكرتێری گشتی ناتۆ، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی سێپۆ، ده‌زگای ئاسایشی سوێد-،
قایلبووه هاریاكاری هاوكاره بهدناوكانیان، له میتی-توركی بكا، ده‌زگای ئاسایشی
توركیا-، زاڵمانه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئیتر
ده‌كرێ ئێمه چه‌ك به توركیا بفرۆشین، كه ناچێته ئه‌قڵه‌وه، تا شه‌ڕی خۆیان دژی
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه پێبكه‌ن كه داعشیان له باكوری سوریادا تێك‌شكاند.
وێڕای ته‌واوی
گشت ئه‌مانه‌ش ئیتر سۆسیال دیموكراته‌كان ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی سۆڵیدارێتی چه‌ندان
ساڵه‌ی گرێدراویان له‌ته‌ك خه‌باتی كورد و توركدا بۆ دیموكراتی له وڵاتیاندا ده‌بن
و چارۆكه‌ی په‌یمانێك كه له‌ته‌ك شه‌یتاندا مۆریانكردوه هه‌ڵده‌كه‌ن.
سیاسه‌تی پۆتن، كه له ئۆكرانیادا سیاسهتهكی هاوشێوه‌ی ژینۆساید پیاده
ده‌كا، بێ چه‌ند و چوون ڕێیی بۆ ئاڵوگۆڕ له‌م دیدگایه‌دا خۆشكرد. سوێد باشیكرد
هاوكاری چه‌كی ئۆكرانیای كرد تا بكرێ به‌رگری له خۆی بكا. به‌ڵام ببێته ئه‌ندامی
ناتۆ بێ بیكردنه‌وه و تێڕامان، پێویستی نه‌ده‌كرد؛ پۆتن كه ڕووبه‌ڕووی پۆڵتاڤا*
له ئۆكرانیادا بۆته‌وه، بیر ناكاته‌وه گۆتلاند* داگیربكا، ئامریكاش هه‌ر له سه‌رده‌می
سه‌رۆكۆمار ئایزنهاوه‌ر-ه‌وه*، گه‌رانتی ئاسایشپارێزی نافه‌ڕمی به سوێد داوه،
گه‌ر هاتوو هێرشی ڕووسی چووه ئه‌گه‌ره‌وه.
ڕۆژێ كه سوێد
ده‌بێته ئه‌ندامی لایه‌نگرانی چه‌كی ناوه‌كی ناتۆ، ئیدی ئه‌و وڵاته‌ی پێشوو نییه،
وڵاتێكی تره، چ بۆ خۆمان و چ بۆ ته‌واوی جیهان. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئێمه ناتۆ پێش یوئێن ده‌خه‌ین و خه‌باتی گرینگی خۆمان دژ
به چه‌كی ناوه‌كی، ئه‌وجا ده‌نگمان و چالاكیمان له‌وباره‌وه دێته كۆتا، نامێنێ.
ڕابه‌رانی سۆسیال دیموكرات، پێش هه‌ڵبژاردن، ناتۆیان به هیچ جۆرێك گه‌ره‌ك
نه‌بوو. ئێستێ بایانداوه‌ته‌وه، له‌جیاتی ده‌خوازن لایه‌نگرانی چه‌كی ناوه‌كی بكه‌نه
پرسی هه‌ڵبژاردنی گشتی، پرسی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان.
بۆیه هه‌قه سوێد پڕۆسه‌ی ناتۆبوونی له پێش هه‌ڵبژادنی گشتیدا، سه‌پته‌مبه‌ری
ئه‌مساڵ، ڕابگرێ، پاشان بۆ توركیا و ته‌واوی جیهانی ڕوونبكاتهوه، به‌ڵام پێش گشتیان
بۆ خه‌ڵك و مه‌ردمی سوێدی سادیقانه عهیانبكا كه بوون به ئه‌ندام له ناتۆدا
به‌ڕاست و دروستی چ ده‌گه‌یه‌نێت.
په‌راوێزی وه‌رگێڕ
* جۆرج ئۆروێڵ، 1903-1950، نووسه‌ری به‌نێوبانگی بریتانیا،
خاوه‌نی ڕۆمانی، باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و 1984.
* ماكارتیزم، به نێوی سه‌ناتۆری ئامریكی، جۆزیف ماكارتی1890-1969-
پارتی كۆماریه‌كان، له نێوان 1940-1954، بڕیاردرا ژیان له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
پارتی كۆمۆنیست تاڵبكرێ، كار، خانوبه‌ره... تاد نه‌درێتێ، زینده‌گیان سهختكرێ،
به‌رده‌وامیش چاودێری بكرێن و پاشان په‌لكێشی دادگای فشۆڵه بكرێن. هاوشێوه‌ی
دادگای كورد به گومانی كوشتنی سه‌رۆكوه‌زیران له سوێد، ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان.
* گه‌وره‌ترین دورگه له سوێد، له ده‌ریای باڵتیك دا، نزیك
له ڕوسیا.
* پۆڵتاڤا، جه‌نگی نێوان ڕوسیای تزار و سوێد، 1709، له پاڵتاڤا،
ئێستای ئۆكرانیا، به تێكشكانی سوێد كۆتایی هات.