پەرلەمانتارێك: کۆشکی کۆماریی تورکیا بە هێندەى 14 هەزار خانوو کارەبا سەرفدەکات
11:56 - 02/07/2024
زەمەن- ناوچەیی
کۆشکی سەرۆککۆمار لەماوەى یەک مانگدا بە هێندەى 14 هەزار خانوو کارەبا
سەرفدەکات.
رۆژنامەی سۆزجوو لە زاری ماهیر پۆڵات، پەرلەمانتارى جەهەپە رایگەیاند:
حکومەت نرخی کارەبای بە بەهای 38% لەسەر هاووڵاتیان زیادکردووە. ئەم زیادکردنە کۆشکی
کۆماریی ناگرێتەوە. لەبەرئەوە کۆشکی کۆماریی وەک چراخان دەگەشێتەوە. بەجۆرێک لەماوەى
یەک مانگدا هێندەى 14هەزار خانوو کارەبا سەرف دەکات.