527 جیهان

بەهۆى خواردنەوەى مەى ساهتە ژمارەیەک خەڵک لە ئێران گیانیان لەدەستدا

08:31 - 02/10/2024

زەمەن - جیهانى

 

میدیاکانى ئێران رایانگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتى وڵاتەکە لە سێ پارێزگاى وڵاتەکە لەئەنجامى خواردنەوەى مەى ساختە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەرپرسانى تەندروستى ئێران دەڵێن، تا ئێستا 26 کەس بەهۆى خواردنەوەى مەى ساختە لە پارێزگاکانى هەمەدان و گیلان و مازەندەران گیانیان لەدەستداوە.

 

هەر بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، جگە لە گیانلەدەستدان، نزیکەى 50 کەسى دیکە بەهۆى خواردنەوەى ئەو مەیە ساختانەیەوە ژەهراویبوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن