بەپەلە.. ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت "ئەمە بەشى یەکەم بوو هێشتا هێرشى دیکە ماوە"
08:32 - 01/10/2024
زەمەن - جیهانى
سوپای پاسداران راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشە مووشەکییەکەى بۆسەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە دەیان مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەوەش وەڵامدانەوەیەکە بۆ "شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسروڵڵا و عەباس نیلفرووشان".
میدیاکانی ئێرانیش رایدەگەیەنن، ئەم هێرشە تەنها بەشی یەکەمە و ئەگەری هێرشی دیکە هەیە.
نوێنەری ئێرانیش لە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارى دایە ئیسرائیل و رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل وەڵام بداتەوە وەڵامی وێرانکەری دەدەنەوە.