889 جیهان

بڕوانە وێنەکە.. هێرشە مووشەکییەکان ئاسمانی ناوچەکەی بە تەواوی داخستووە

09:21 - 02/10/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران بۆسە ئیسرائیل، چەندین گەشت هەڵوەشاوەتەوە و فرۆکەخانەی چەندوڵاتێکیشی داخستووە.

 

 شەوی ڕابردوو ئێران هێرشێکی مووشەکی کردەسەر ئیسرائیل و چەند مووشەکێكی ڕەوانەی ئیسراءیل کرد و بەهۆیەوە چەندین گەشت ڕاگیران، فلای دوبەی یەکێکە لەهێڵە فڕۆکەوانییەکان و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و زیادبوونی گرژییەکان، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئوردن، عێراق، ئیسرائیل و ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

 

هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ٢٤ کاتژمێردا دوو جارە گەشتەکانی ڕادەگرێت، جاری یەکەم بەهۆی هێرشی کاتیۆشای گرووپە میلیشیاکان بوو بۆ سەر بنکەی ڤێکتۆریای هێزەکانی ئەمەریکا کە دەکەوێتە نێو فڕۆکەخانەکە، دووەمیشیان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە بوو بۆ سەر ئیسرائیل، تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی ڕاگرتووە.

 

هاوکات وتەبێژی دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئاشکاریکردووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرتاسەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و تیمەکانی فڕۆکەوانی ڕاگیراون، بڕیارە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتە ناوخۆییەکانی ئێران ئاسایی ببنەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەستەی ڕێکخستن و چاودێری فڕۆکەوانی مەدەنی شانشینی ئوردن ڕایگەیاندووە، ئاسمانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی کاتی لە بەردەم هەموو گەشتێکی هاتن، چوون و ترانزێت ڕاگرتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی ئوردن لە بەردەم گەشتە ئاسمانییەکان دەدەن.

 

هەر بەهۆی هێرشە مووشەکیەکەی ئێرانەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لوبنان تا کاتێکی نادیار ڕاگیران.

 

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی کوەیتیش ئاماژەی بەوەداوە، ناچار بوون بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئاراستە و ڕێڕەوی گەشتەکانیان لە ناوچەکە بگۆڕن لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و تیمەکانی فڕۆکەوانی.

 

هەروەها کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەڵمانیا ناسراو بە لوفتهانزا ڕایگەیاندووە، تاوەکوو کۆتایی تشرینی یەکەم سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران، عێراق، ئوردن درێژ دەکاتەوە.

 

هەروا کۆمپانیا فڕۆکەوانی مەدەنی هۆڵەندا (KLM) ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تاوەکوو کۆتایی ئەم ساڵ درێژ کردەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن