543 جیهان

سوپای ئیسرائیل بەڵێنی هێرشێکی گەورە و بەرچاو بۆ سەر ئێران دەدات

05:08 - 05/10/2024

زەمەن _ جیهانی

 

به ڕپرسێکی ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشه مووشەکییەکانی ئێران کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئیسرائیلی کردە ئامانج.

ئەو بەرپرسە سەربازییە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، وردەکارییەکان لەبارەی جۆر و کاتی ئەم وەڵامدانەوەی نەخستوەتەڕوو.

هاوکات ڕۆژنامەی هارتزی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سوپای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە وەڵامی سەربازیی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئیران "گەورە و بەرچاو" دەبێت.

رۆژنامەکە هەروەها نووسیوێتی"سوپای ئیسرائیل ئەو ئەگەرە بەدوور نازانێت کە ئێران جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە سەر خاکەکەی."

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکی مانگی دە نزیکەی 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد کە ئەمەش دووەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئەو وڵاتە بوو بۆ سەر ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا.

زۆربەی مووشەکەکانی ئێران لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە ڕێگرییان لێکرا، بەڵام هەندێکیان بەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کەوتن و لەگەڵ ئەوەشدا زیانێکی بەرچاوی مادی و گیانی لێنەکەوتەوە.

سەرچاوە/AFP

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن