ئاگادارییەک لە حەج و عومرەى هەرێمى کوردستانەوە
12:40 - 03/07/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتی گشتى حەج و عومرەى کوردستان ئاگاداری کۆمپانیاکانى دەکاتەوە کە پلانى نوێ بۆ ئەنجامدانى گەشتى عومرە بۆ ئەمساڵ جێبەجێ دەکەن و پێویستە ئەو کۆمپانیایانە تا ئەوکاتە گەشتەکانیان رابگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: تا 21ـى 7 گەشتى عومرە بە هەردو رێگاى ئاسمانى و وشکانى دەستپێناکاتەوە و هەر کۆمپانیایەک پێش ئەم بەروارە عومرەکاران بگوازێتەوە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بۆ رێكخستنی زیاتر و خزمهتكردنی باشتر بۆ عومرهكاران بۆ ئهمساڵ پلانى نوێیان داڕشتوە و سەرلەنوێ گرێبهست لهگهڵ كۆمپانیاكانی عومره دهستپێدهكاتهوه.
جەخت دەکەنەوە کە هیچ كهسێك بۆی نییه گهشتی عومره تا جێبەجێکردنى بەرنامە نوێیەکە ئەنجام بدات و ئەو کۆمپانیایانەش ئاگادار دەکاتەوە کە ریکلامیان کردوە بۆ گەشتەکانیان رایبگرن و ئەگەر پابەندیش نەبن لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.