172 جیهان

سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لەبەرژەوەندی کۆچبەران بڕیارێکی دەرکرد

10:50 - 06/07/2024

زەمەن - بەریتانیا

لە یەکەم هەنگاودا کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانى نوێى بەریتانیا، یاساى ڕواندای هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە ناردنى کۆچبەران بۆ وڵاتى رواندا.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، ستامەر لە یەکەم رۆژى کابینەکەیدا، کارکردنى بە یاساى رواندا هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگى 4ی رابردوودا لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە و پارتی پارێزگاران بەتوندی پاڵپشتی دەکرد.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، یاساى رواندا، پلانى ریشى سوناک سەرۆکوەزیرانى پێشووى بەریتانیا بوو بۆ راگرتنى شەپۆلى کۆچبەران و ناردنى کۆچبەران بۆ وڵاتى رواندا، بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەى بە نایاسایی روو لە بەریتانیا دەکەن و داواى مافى پەنابەرى دەکەن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن