86 جیهان

بایدن: کەس لە من شیاوتر نییە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا

01:03 - 06/07/2024

زەمەن - ئەمریکا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: باوەڕ ناکەم هیچ کەسێک لەمن زیاتر شیاوی پۆستی سەرۆکایەتی و بردنەوەی ئەم کێبڕکێیە بێت.

ناوبراو دووپاتی دەکاتەوە کە لە دیبەیتی یەکەمدا لەگەڵ ترەمپ زۆر نەخۆش بووە و دەڵێت: خراپ سەرمام ببوو؛ نەخۆش بووم.

 لە دیبەیتەکەدا ترەمپ داوای لە بایدن کرد: "ئەگەر دەتوانی تەنیا یەک تاقیکردنەوەی هۆشیاری و هزری بکە."

بایدن لەسەر ئەو قسەیەی ترەمپ رایگەیاند، ئەو ئەرکانەی رۆژانە وەک سەرۆکێک رایاندەپەڕێنێت "وەک ئەوە وایە هەموو رۆژێک تاقیکردنەوە بکەم."

 جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 28ی حوزەیرانی 2024، یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو.

دوای تەواوبوونی، لە راپرسییەکدا بۆچوونی خەڵک لەبارەی ئاستی دوو بەربژێرەکە وەرگیرا؛ 67%ی ئەوانەی بۆچوونیان وەرگیرا دەنگیان بە ترەمپ و 33٪ دەنگیان بە بایدن دا.



 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن