بەپەلە.. سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە
11:58 - 21/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
بڕیارە سبەی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ، سامان ئەحمەد بەرێوبەری راگەیاندنی پەرلەمان رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن دیوانی پەرلەمانەوە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، ، سبەی کاتژمێر ١١ زەنگی دانیشتن لێدەدرێت و دەرگای هۆلی دانیشتن دەکرێتەوە.
وتیشی: تا ئێستا دیار نیە کام فراکسیۆن بەشداری دانیشتن دەکات و هەموو رێکاری کارگێری و هونەریمان جێبەجێکردووە بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان.