بەپەلە.. ئەمریكا هێزی زیاتر دەباتە رۆژئاوای كوردستان
12:51 - 21/01/2025
زەمەن:-
ڕوانگەی سوری ئاشکرایکرد، ئەمساڵ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بونی سەربازیی خۆى لەڕۆژئاوای کوردستان بەهێزکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٢٥دا لەڕێگهی سەدان بارهەڵگرو دەیان فڕۆکەی گواستنەوەو بەشێوەیەکی چڕوپڕ دەستیانکردوە بە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان).
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژئاوای کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە شایەتی گەیشتنی بڕێکی گەورە پێدایستیی سەربازیی پێشکەوتوو و کەرەستەی لۆجستی بوە، پێداویستییەکانیش بریتیبون لەبارهەڵگری پڕ لەچەکو تەقەمەنی، جگە لەگواستنەوەی ئامێری پێشکەوتوو لەڕێگهی فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکییەوە.
ڕانگەی سووری دەشڵێت: ڕوانگەی سوری گەیشتنی 16 فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی بۆ بنکەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەناوخۆی سوریادا دۆكیۆمێنت کردوە، لەگەڵ ١٩٧ بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلی داخراو کە بارکرابون بەئامێری سەربازییو لۆجستی کە هەندێکیان گواستراونەتەوە بۆ شاری کۆبانێ.
ئەمە لە کاتێکدایە، گەیشتنی ئەو هاوکارییە سەربازییو لۆجیستیانە هاوکات بوو لەگەڵ بەردەوامبونی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" لەبەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانو فراوانکردنی بازنەی مەشقو ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).