هەژماری من خۆتۆمارکردنی بۆ پارێزگای سلێمانی کرد بە ئۆنلاین
01:59 - 21/01/2025
زەمەن _ سلێمانی
پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من لە سلێمانی کرا بە ئۆنلاین، بەڵام لە فۆڕمەکەدا بژاردەی بانکەکانی ئاڕتی و جیهانی تێدانییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
باسی لەوەشکردووە، بژاردە نوێیەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆمار بکەن.
وەزارەتەکە ئەوەشی وتووە، سەرەتا لەپاڵ بانکەکانی ئاڕتی و جیهان، فۆرمەکە بژاردەی بانکی تی بی ئای-یشی تێدا نەبوو، بەڵام دوای بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی بانکەکە بژاردەی تی بی ئای زیادکرا.