419 کوردستان

کەشناسی: کەشوهەوا ساردتر دەبێت

12:25 - 21/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی هەرێم دوای ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە دوێنێ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە،  ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و کەش سارد دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2- پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن