1284 کوردستان

لە عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

10:10 - 29/01/2025

زەمەن - کوردستانی

دیوانی وه‌قفی سونی له‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بینینی مانگ، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌جه‌به‌ و ڕۆژی هه‌ینیش یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌عبانه، گەردوونناسێکیش دەڵێت، مانگی ڕەجەب 30 ڕۆژە و مانگی شەعبان 29 ڕۆژە و بەوەش 1ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان‌.

دیوانی وه‌قفی سونی له‌ عێراق راشیگەیاندووە، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بینینی مانگی شه‌عبان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، لیژنه‌ی دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگه‌كانی كۆچی له‌ دیوانی وه‌قفی سونی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌جه‌به‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕۆژی هه‌ینی كه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ (31ی كانونی دووەمی 2025) ده‌كاته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌عبانی ساڵی 1446ی كۆچی.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی دەڵێت، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.

دەشڵێت، بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن