لەسبەینێ و سەرماکە پشتی دەشکێ
12:31 - 29/01/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و سەرما نامێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بەکەشی سبەی پێنجشەممە، ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى