978 کوردستان

بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن

01:05 - 29/01/2025

زەمەن:-

 

 بەپێی چەند نوسراوێک هەردوو بانکی عێراقی ( ڕەشید و ڕافیدەین) ئامادەن تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: داوای لەوەزارەتی دارایی عێراق کردووە، کاتێک لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٥ کێشەی تێدا نامێنێت لیستەکان رەوانەی بانکی رەشیدو ڕافیدەین بکات بۆ تەوتین.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق وتیشی: وەزارەتی دارایی لە ٢٠/١/٢٠٢٥ بەنووسراوی ژمارە ٢٦٨ وەڵامی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین داوەتەوەو بانکی رەشید بەنووسراوی ژمارە (٣٧٣ لە١٩/١/٢٠٢٥) دەڵێت، ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تەوتینى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت، کاتێک ٦ زانیاری فەرمانبەرمان پێبگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لەموبایلەوە کارتی بانکی تەوتین کارادەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، عومەر لەبارەى میکانیزمى دابەشکردنى مووچە لەلایەن ئەو بانکەوە، بانکەکە روونیکردووەتەوە، بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێت لەڕێی لقی بانکە ئەهلییەکان و دەروازەکانەوە موچەکە وەربگرن.

سۆران عومەر باسی لەوەشکرد، بانکی رافیدەین بەنووسراوی ژمارە (٣/١/١٢٨ لە ١٩/١/٢٠٢٥) ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن بۆ تەوتینى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی موچە لەڕێی بانکە ئەهلییە رێپێدراوەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن