374 جیهان

بەهۆی پەنابەرانەوە ژمارەی دانیشتوانی بەریتانیا پێش فەرەنسا كەوت

01:55 - 29/01/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف ىلاویکردووەتەوە، بەهۆی زۆری ژمارەی پەنابەران،  ژمارەی دانیشتوانی بەریتانیا زیاتربووە لە فەرەنسا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، زۆریی ژمارەی پەنابەران لە بەریتانیا وایکردووە ئەم وڵاتە لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە بکەوێتە پێشی فەرەنساوە.

هاوکات، نوسینگەی ئاماری نیشتمانی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٣٢ـدا دانیشتوانی بریتانیا ژمارەیان بگات بە ٧٢ ملیۆن و ٥٠٠هەزارکەس، چونکە تا ئەوکاتە ژمارەی پەنابەران لەم وڵاتەدا دەگات بە 4.9 ملیۆن.

بەپێێ ئەم گۆڕانکارییە بێت، بەریتانیا پێش فەرەنسا دەکەوێت، چونکە دانیشتوانی فرەنسا لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا ٦٩.٥ ملیۆن کەس بووە و لە ساڵی ١٩٨٣ـشەوە لە ٦٩.٢ ملیۆندا وەستاوە و تێینەپەڕاندووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن