لێدوانى دۆناڵد ترەمپ لەبارەى پێکدادانى دوو فڕۆکەکەى ئەمریکا
07:53 - 30/01/2025
زەمەن - جیهانى
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئێوارەى ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا گوتارێکى لەبارەى رووداوى پێکدادانى دوو فڕۆکەکەى واشنتن پێشکەشکرد و گوتى، بەپێى لێکۆڵینەوەکان سەرجەم سەرنشینەکانى هەردوو فرۆکەکە گیانیان لەدەستداوەو کەس رزگارى نەبووە.
ترەمپ راشیگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەبارەى رووداوەکە ئەنجام دەدرێت، ئێمە ماندوونەناسانە کاردەکەین بۆئەوەی بزانین چی روویداوە چەند بیرۆکەیەک هەیە، بەڵام هێشتا سەرەتایین.
هەروەها گوتیشى، ئێمە یەک خێزانین بەڕاستى لە ماتەمینیداین، ئەم رووداوە خەڵکێکی زۆری هەژاندووە.