441 عیراق

هاوینی داهاتوو کێشەی گەورە بۆ کارەبا دروستدەبێت

02:24 - 30/01/2025

زەمەن _ عێراقی

 

رۆژنامەی دەستووری عێراقی  بڵاویکردەوە، چاوەڕێدەکرێت لە هاوینى داهاتوودا لە عێراق، کێشە بۆ پێدانى کارەبا دروست ببێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی دەستووری عێراقی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، لە زاری زیاد عەلى فازڵ وەزیری کارەباى عێراق رایگەیاند لە هاوینى داهاتوودا عێراق پێویست بە 50 بۆ 55 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام لە توانایاندا نییە ئەوبڕە دابین بکەن بۆیە چاوەڕێدەکرێت کێشە بۆ پێدانى کارەبا دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ئەوەى لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتى گرێبەستیان واژۆکردووە بەڵام هێشتا گرەنتی ئەوە نییە بتوانرێت بڕی پێویست دابین بکرێت.

هەر بەپێی وتەکانی وەزیری کارەبای عێراق، %ـى وەبەرهێنانى کارەبا لەڕێگەى سوتەمەنییەوەیە، راشیگەیاندووە عێراق کار بۆ ئەوە دەکات غازیش بخاتە خزمەتى بەرهەمهێنانى کارەباوە و لەگەڵ وڵاتانى دراوسێش بۆ هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان کارەبایان دابینکردووە بەڵام ئەوە ناتوانێت کارەباى 24 کاتژمێریی دابین بکات.

هاوکات، بەشێک لە کێشەکانى خستووەتە ئەستۆی بەکارهێنەرانى کارەبا و رایگەیاندووە وەک پێویست دەست بەکارەباوە ناگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن