371 عیراق

​"پاسەوانێكی سەرۆككۆمار بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیركرا"

01:54 - 30/01/2025

زەمەن - عێراقی

 چەند میدیایەكی عێراقیی ئاشكرایانكرد كە كەسێك سکرتێری سەرۆک کۆمار لەسەر وەرگرتنی بەرتیل بڵاوکردەوە، سەرۆکایەتی کۆماریش دەڵێت، ئەو کەسە پاسەوانە و خۆی وەک سکرتێری سەرۆک کۆمار ناساندوە.

ماڵپەڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دەستەی دەستپاکی کەسێکی بەناوی (چالاک سەباح عومەر) دەستگیرکردوە کە پیشەی سکرتێری سەرۆک کۆمارە.

ده‌سته‌كه‌ ئەوەشیخستەڕوو، ئەوکەسە بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەبەرامبەر پێدانی بەڵێنی درۆ بۆ ئازادکردنی تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

هاوکات، سەرۆکایەتی کۆمار لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکرد، چالاک سەباح یەکێکە لە پاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار و خۆی وەک سکرتێر ناساندوە، لەسەر ئەو کارەش سەرۆک کۆمار دوریخستوەتەوە.

راشیگەیاندوە، لە 26ی تشرینی دوەمی 2024دا سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کەسە نزیکایەتی پێگەکەی لە سەرۆک کۆمار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی فێڵکردن لە خەڵک بەکارهێناوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن