نێچيرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد
10:48 - 31/01/2025
زه‌مه‌ن - هه‌ولێر
نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له ئيمانوێل ماكرۆن
سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت. کە تێیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى
عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ
کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، شه‌وى ڕابردوو، 30-1-2025، هه‌ردوولا
جه‌ختيان له گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له
ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به گرنگ بۆ سه‌قامگيريى
عێراق وەسف کرد.
نێچيرڤان
بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و ڕۆڵى دۆستانه‌ى فه‌ره‌نسا
و ماكرۆن له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا
دووپات كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، گه‌لى كوردستان هه‌رگيز هاوكارييه‌كانى فه‌ره‌نسا
له‌بير ناكات.
لاى خۆيه‌وه ئیمانوێل
ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و
قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه
فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى
كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستانی له‌پێناو سه‌قامگيرى و چاره‌كردنى كێشه‌كاندا، كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ر له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا
ماكرۆن پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان
بارزانى كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى
پێكهاته‌كان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له
سووريا كرده‌وه، هەروەها چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، تاوتوێ
كرد.