كۆڕهك تیلیكۆم له 15 پارێزگای عێراق راگیرا
10:55 - 31/01/2025
زهمهن - ههرێمی كوردستان
لیژنەیهكی پهرلهمانی
رەزامەندی نیشاندا لەسەر راگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك لە عێراق.
دوێنێ پێنجشهممه
لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەركەوتنی هەوڵەكان بۆ راگرتنی خزمەتگوزاریی
ئینتەرنێتی كۆمپانیای “كۆڕەك” رادەگەیەنین، كە لەكاتێكی پێشتردا بە راگرتنی خزمەتگوزاریی
پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە سزادراوە، بەهۆی رادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی
لە ئەستۆیدایە و شایستەی حكومەتی عێراقە و بە نزیكەی 1.3 ملیار (یەك ملیار و سێ سەد
ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێندرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە،
زیاد جەنابی سەرۆكی لیژنەكە “بەردەوامبوونی شوێنكەوتنی گەندەڵكاران و ئەوانەی
سامانی گشتی دەبەن، هەروەها سووربوون لەسەر راگرتنی بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت”ی
دووپاتكردووەتەوە.
لە ساڵی 2023 دەستەی
راگەیاندن و پەیوەندییەكان چوار بڕیاری بەرامبەر كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییەكان
دەركرد، لەوانە راگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكە و راگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی
لەنێوان بەشداربووانی كۆمپانیاكە و كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی.